چەند حاجییەكی کوردستان لە كاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەجدا - فۆتۆ: ئەرشیفی 964
بە نرخی فەرمی وەریدەگرن
بانکی رەشید سەکۆی فرۆشتنی دۆلار بۆ حاجیان دەکاتەوە
964+
ژووری هەواڵ
بانکی رەشید لە عێراق کردنەوەی ژمارەیەک سەکۆی نوێی فرۆشتنی دۆلاری بە نرخی فەرمی راگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7.5.2025، بانکی رەشید رایگەیاند، بۆ دابینکردنی دۆلار بە نرخی فەرمی، ژمارەیەک سەکۆی نوێی فرۆشتنی دۆلار بە فەرمی دەکاتەوە و حاجیانن و گەشتیاران دەتوانن سوودمەند بن.
روونیشیکردەوە، “داواکاری بۆ وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەرمی دەبێت لە رێگەی لقە فەرمییەکانەوەبێت، گەیاندن و وەرگرتنیش لە هەمان لق دەبێت، ئاماژەی بەوەشکرد، فرۆشتنی دۆلار گەشتیاران لە رێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە دەگرێتەوە”.
بانکەکە دووپاتی کردەوە کە “ئەم دەستپێشخەرییە ئامانجی پاڵپشتیکردنی حاجیانی عێراقی و ئاسانکارییە بۆ پێداویستییە داراییەکانیان لە وەرزی حەجدا”.