ئاسایش دەڵێ؛ داواکراو بوون

لە چوار ناوچەی هەرێمی کوردستان پێنج چەکداری داعش قۆڵبەست کران

964+

ئەحمەد مستەفا

ئاسایش دوو چالاکی ئەنجامداوە و هێزەکانیان توانیویانە، پێنج چەکداری داعش دەستگیر بکەن، کە بۆ خۆرێکخستنەوە روویان لە چوار ناوچەی هەرێمی کوردستان کردووە، هەروەها مۆڵگەی ژمارەیەک چەکداریان لە جەوەڵ بۆر-ی کەرکوک لەناوبردووە.

ئەو پێنج چەکدارەی داعش کە دەستگیرکراون، ئاسایش دەڵێ، بەمەبەستی خۆ رێکخستنەوە روویان لە سنووری ناوچەکانی (کەلار، چەمچەماڵ، هەڵەبجە و سلێمانی).

بە گوێرەی ئەو راگەیەندراوەی ئاسایش کە ئەمڕۆ 6.5.2025 بڵاوی کردووەتەوە، لەدوو چالاکیدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و کاری هاوبەش لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان حکومەتی عێراق، لەجەوەڵ بۆر لە پارێزگای کەرکوک و مۆڵگەکانیان خاپوور کردنوون، ئەو چالاکییە رۆژی 29.4.2025 ئەنجامدراوە.

دەزگای ئاسایش لەچالاکی دووەمیدا، لە رۆژانی 30.4.2025 بۆ 4.5.2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای بەدواداچوون و زانیارییە هەواڵگرییەکان لە چەند ئۆپراسیۆنێکدا، توانیویانە پێنج ئەندامی چالاکی “تیرۆریستانی داعش” کە بەمەبەستی خۆ رێکخستنەوە روویان لەناوچەکە کردبوو دەستگیر بکەن.

ئاسایش دەڵێ، ئەو چەکدارانە لە سنووری ناوچەکانی (کەلار، چەمچەماڵ، هەڵەبجە و سلێمانی ) دەستگیرکراون، بە ماددەکانی (2-4)ی تیرۆر داواکراوبوون.

"داعش چەكی نوێی دەستكەوتووە و خۆی رێكخستووەتەوە"