بازاڕی تاکسی نوێ نەماوە
نرخی یەک تابلۆی تاکسی کۆن بە 36 گەڵا فرۆشاوە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لەگەڵ بڕیاری تۆمارکردنی تاکسی نوێ نرخی تابلۆی تاکسی گران بووە و گرانبوونەکەش بەتایبەت بووتە خێر بۆ تاکسییە کۆن و خوار مۆدێلەکان.
بازاڕی کڕین و فرۆشتنی تاکسی مۆدێل نوی وەستاوە لە بەرامبەردا تاکسییە کۆنەکان ئەگەر پێشتر 30 وەرەقەی بکردایە ئێستا نزیک بووتەوە لە 50 وەرەقە.
گۆران رەفیق، خاوەنی پێشانگای ئۆتۆمبێلە بە 964ـی وت، نرخی یەک تابلۆی تاکسی بووەتە 36 وەرەقە، ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان ئێستا قازانجیان کردووە، لە بەرامبەردا تاکسیە مۆدێل نوێیەکان تا 20 گەڵا زەرەریان کردووە، بازاڕیشیان وەستاوە.
وتیشی. “هەیە ئۆتۆمبێلە تاکسییەکەی بەکەڵکی ئەوە نایە بچێتە سەر جادە کەچی داوای 50 گەڵا دەکات”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی