"مەترسی گەورە لەسەر دەست و پەنجەکانی نەماوە"

مینا تاکە برینداری رووداوی وەرگەڕانی پاسەکەی کونەماسی لە نەخۆشخانە ماوەتەوە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

دوای وەرگەڕانی پاسەکەی قوتابیانی سلێمانی لە رێگای کونەماسی، تەنیا یەک منداڵ لە نەخۆشخانە ماوە بەناوی مینا کە منداڵی یەکێک لە مامۆستاکەنە و مەترسی لەسەر ژیانی نەماوە.

د. رێبوار عەلاف پزیشکی نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی بە 964ـی وت، تا ئێستا دوو نەشتەرگەریان بۆ مینا کردووە و پێدەچێت چەند نەشتەرگەرییەکی دیکەشی پێویست بێ، بەڵام بە گشتی باری تەندروستی جێگیرە و مەترسی گەورەی لەسەر نەماوە.

باسی لەوەشکرد، توانیویانە ئەو مەترسیانەی کە لەسەر دەست و پەنجەی ئەو منداڵە دروست ببوو، نەهێڵن و پێدەچێت لە داهاتوویەکی نزیکدا رەوانەی ماڵەوە بکرێتەوە.

رۆژی 30.4.2025 پاسێکی قوتابیانی قوتابخانەی بنەڕەتی برایەتی سلێمانی، لەکاتی گەڕانەوە لە سەیرانگای کونەماسی وەرگەڕا و بەهۆیەوە 10 قوتابی و چوار مامۆستا و چوار منداڵی مامۆستاکانیش برینداربوون.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

بریندارەکانی پاسە وەرگەڕاوەکەی کونە ماسی گەیشتنە نەخۆ...

بریندارەکانی پاسە وەرگەڕاوەکەی کونە ماسی گەیشتنە نەخۆشخانەی شار