لەسەر ئەرکى رێکخراوێک

20 کتێبخانە بۆ 10 قوتابخانەى هەڵەبجە دابینکران

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

بۆ زیاتر ئاوەدان کردنەوەی قوتابخانەکان بە کتێب، دەزگای خێرخوازی (نیشتیمانی کوردان)، ئەمڕۆ 6.5.2025 بۆ 10 قوتابخانەی سنووری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی هەڵەبجە 20 کتێبخانەی دابینکرد.

ئارام نەجیم، سەرۆکی رێکخراوی نیشتمانی کوردان بە 964ـی وت،”ماوەی چوار مانگە دەزگاکەمان دەستی بە چالاکی کردووە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگای سلێمانی،  لەم ماوەیەدا چەندین چالاکیمان ئەنجامداوە، و لە داهاتووشدا بەردەوام دەبین لەسەر کار و چالاکیەکانمان”.

بە وتەی ئارام نەجیم، لەسەر داواکاری بەڕێوەبەری پەروەردەی هەڵەبجە ئەمڕۆ 20 کتێبخانەیان دابینکردووە بۆ 10 قوتابخانەی سنوورەکە، بۆ هەر قوتابخانەیەک دوو کتێبخانە.

روونیشى کردەوە، هەر کتێبخانەیەک جێگەى 500 کتێب دەبێتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کتێبخانەیەک لەناو کێڵگەی کشتوکاڵی کوردستان کرایەوە

کتێبخانەیەک لەناو کێڵگەی کشتوکاڵی کوردستان کرایەوە