دوێنێ بە 59 دۆلار بوو

نەوت گەیشتەوە بەسەروو 61 دۆلار

964+

وریا فەتاح

دوێنێ نرخى نەوت گەیشتە نزمترین ئاستى لەمساڵدا، بەڵام ئەمڕۆ ئاهێکى کرایەوەبەر و گەیشتەوە خانەى شەستەکان.

بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 6.5.2024 لەکاتی کردنەوەی بازاڕەى جیهانى نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 51 دۆلار و 01 سەنتە.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 58 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

لە مانگى نیساندا نرخى نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزی، بەشێوەیەک هەر بەرمیلێک سەروو 15 دۆلارى لێبووەوە.

ماوەیەک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا باجى گومرگى بەسەر ژمارەیەک وڵاتدا بسەپێنێت، ئەوەش شڵەژانى ئابوورى و بازرگانى دروستکرد و دواتر چین وەڵامى دایەوە و بڕیاریدا ئەویش باجى گومرگى بەسەر کاڵاى ئەمەریکیدا بسەپێنێت، ئەمە هۆکارى سەرەکى دابەزینى نرخى نەوت بوو.

لەگەڵ ئەوەشدا زیادکردنى بەرهەمهێنانى نەوت لەلایەن هەشت وڵاتى ئەندامى ئۆپیک هۆکارێکى دیکەى دابەزینى خێراى نرخى نەوت.

هاوکات، پرسى سزاخستنە سەر کەرتنى نەوتى ئێران، جارێکى دیکە نرخى نەوتى بەرەو بەرزى بردەوە.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەى لە دابەزینى نرخى نەوت توشى زیانێکى زۆر دەبێت، چونکە 95%ـى داهاتەکەى پشت بە هەناردەى نەوت دەبەستێت.

نرخی نەوت جارێکی دیکە هاڕەی کردەوە

نرخی نەوت جارێکی دیکە هاڕەی کردەوە