کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خێزانێک دەکرێت
داواكراوه سه‌نته‌رێكی 24 كاتژمێرى ئۆتیزم له هه‌ولێر بكرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێر تاوه‌كو ئێستا سه‌نته‌رێكی 24 كاتژمێرى به‌رده‌وام بۆ حاڵه‌ته‌كانى ئۆتیزم نییه و داوا كراوه ئه‌و سه‌نته‌ره بكرێته‌وه، چونكه ده‌ڵێن سه‌دان حاڵه‌تى ئۆتیزم هه‌یه و له‌ناویشیاندا حاڵه‌تى ترسناك تۆماركراون كه خێزانه‌كانیان به‌ده‌ستیانه‌وه په‌ڕێشانن.
ته‌زره بۆتانى سه‌رۆكى گروپی ئامێز كه گرنگى به حاڵه‌ته‌كانى ئۆتیزم له شاری هه‌ولێر ده‌دات، به 964ـى وت، سه‌ردانى بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێریان كردووه بۆ ئه‌و كێشه‌و گرفت و داواكاریانه‌ى هه‌یانه.
وتیشی “كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رێكی 24 كاتژمێرى زۆر پێویسته كه تاوه‌كو ئێستا بۆ ئه‌م حاڵه‌تانه له هه‌ولێر نییه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا سه‌نته‌رەكانى تایبه‌ت به گه‌وران و پیشه‌یی لێ نییه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كاره‌وه به‌ڵینى دابینكردنى زه‌ویان بۆ دروستكردنى سه‌نته‌رەكه پێدراوه به‌ڵام پێیان راگه‌یه‌ندراوه كه سپۆنسه‌ر په‌یدا بكه‌ن بۆ دروستكردنى.
سه‌ردانه‌کەى گروپی ئامێز بۆ باسكردن و چاره‌سه‌ركردنى حاڵه‌تێكی ترسناكى ئۆتیزم بوو له هه‌ولێر كه خێزانێكه و چوار منداڵى ئۆتیزمیان هه‌یه به‌ڵام یه‌كێك له‌وانه ماوه‌ی دوو ساڵه له ناو ژوورێكی ماڵه‌وه‌یدا ده‌رگاى له‌سه‌ر خۆی داخستووه و نایه‌ته ده‌ره‌وه، ته‌زره كه له نزیكه‌وه ئه‌م حاڵه‌ته‌ى بینیوه ده‌ڵێت “ئۆتیزمه‌كه ته‌مه‌نى 16 ساڵه زیاد له پێویست زیره‌كه به‌ڵام چونكه كێشه‌و گرفت دروستده‌كات ناویان لێناوه زیره‌كى دوژمنكار چونكه زۆرجاران ده‌ست له كه‌سوكاره‌كه‌شی ده‌وه‌شێنێت”.
ئاشكراى كرد، وه‌زاره‌تى كار بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه بڕی چوار ملیۆن دینارى بۆ ئه‌و خێزانه دابینكردوون بۆ ئه‌وه‌ى دایكی له‌گه‌ڵ دوو له‌منداڵه ئۆتیزمه‌كانى كه یه‌كێكیان 16 ساڵییه‌كه‌یه بچنه ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمی كوردستان و دوو حاڵه‌ته‌كه‌ى دیكه‌ش له‌گه‌ڵ باوكیان بمێننه‌وه.
به‌قسه‌ى سه‌رۆكى ئه‌م گروپه، له‌هه‌ولێر سێ هه‌زار و 500 حاڵه‌تى ئۆتیزم به فه‌رمی تۆمار كراون و ژماره‌یه‌كی زۆریش تاوه‌كو ئێستا به‌هۆى شه‌رمكردن یاخود نه‌زانینى خێزانه‌كانیان تۆماریان نه‌كردوون.