لێى تێکدان

رەشەبا گەنجانى مەلاقەرەى بێ یاریگا کرد

964+

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

رەشەباو باوبۆرانەکەى شەوى رابردوو، گەنجان و وەرزشوانانى مەلاقەرەى بێ یاریگا کرد، چونکە رەشەباکە یاریگاکەى لێ تێکدان.

شەوى رابردوو 4.5.2025، رەشەبایەکى بەهێز سنوورى شارى هەولێر و دەورووبەرى گرتەوە.

ئازاد جەوهەر، بەڕێوەبەرى ناحیەى مەلاقەرە بە 964ـى وت،”سوپاس بۆخوا ئەوکاتەى رەشەباکە هەڵیکرد کەس لەناو یاریگاکە نەبوو، بۆیە بێ زیانى گیانى لێى دەرچووین، بەڵام زیانى مادى بەر باریگاکە کەوت و راگرەکانى بەتەواوەتى رووخان”.

ئەوە تاقە یاریگاى گەنجانى مەلاقەرەیە، هەربۆیە بەڕێوەبەرى ناحیەى بەیانى زوو نوسراوى بۆ قایمقامییەتى مەخمور کردووە تا یاریگاکەیان بۆ نۆژەن بکەنەوە.

گوندی مەلاقەرە یەکێکە لە گوندە بەناوبانگەکانی دەشتی کەندێناوە کە لە ساڵی2018 بووە بە ناحیە، سەر بە قەزاى مەخمورە و 45 کیلۆمەتر لە هەولێرەوە دوورە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

رەشەبا ستوونەکانی کارەبای تەختی زەوی کردووە

رەشەبا ستوونەکانی کارەبای تەختی زەوی کردووە