دیمەنی دەرەوەی بینای فەرمانگەی کارتی نیشتمانی پێنجوێن
لە پێنجوێن
ئەگەر کارتی بانکیشت نەبێت دەتوانی مامەڵەکەت لە فەرمانگەی کارتی نیشتمانی رایی بکەیت
+964
کامیار کەمال- پێنجوێن
لە بەردەم فەرمانگەی کارتی نیشتمانیی پێنجوێن کۆشکێک داندراوە، ئەو کەسانەی کارتی بانکیشیان نەبێت دەتوانن لەو رێگایەوە مامەڵەکەیان رایی بکەن.
عەزیز حەمەکەریم بەڕێوەبەری فەرمانگەی کارتی نیشتمانیی پێنجوێن، بە 964ی راگەیاند، پێش وەختە دەبوو هەرکەس کارتی بانکی تایبەت بەخۆی هەبێت، بەڵام کۆشکێک رێگای پێدراوە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بۆ ئەو کەسانەی کارتی بانکیان نییە مامەڵەکە رایی بکات.
وتیشی، ئەوان مامەڵەکە بە پێنج هەزار دینار ئەنجام دەدەن و کارتی بانکی دەدەن بەو کەسانە و دوای تەواوبوونی مامەڵەکە، هاوڵاتیان کارتەکە دەگەڕێننەوە.
باسی لەوەش کرد، هەرکەسێک کارتی بانکی تایبەت خۆی هەبێت، ئەوا پێویستی بەوە نابێت و ئاسایی کاری خۆی بەڕێدەکات و ئەگەر کارتەکەش بەناوی سەرۆک خێزان بێت، ئەوا هەموو خێزانەکە دەتوانن کارتەکە بەکاربهێنن.
فەرمانگەی کارتی نیشتمانیی پێنجوێن لە رۆژی 9.3.2025ەوە، بە کارتی بانکی کاردەکات و مامەڵەی هاوڵاتیان بەڕێ دەکرێت، فەرمانەکەش لە حکومەتی فیدراڵییەوە بە شێوەی ناوەندی بەڕێوەدەچێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
پێنجوێن
مینی پێدا تهقییهوه
پاسەوانێکی سنوور له پێنجوێن قاچێكی لهدهست دا
پاسپۆرتی عێراقی و ئێرانی و بیانی
سەیرانبەن بۆ هاتوچۆی گەشتیاری کرایەوە
بۆ چوار قەزا
لە شارەزوور بەشی بەڕاد کرایەوە
هێزێکی پاسەوانی سنوور دەچنە پێنجوێن