دوای وەرگەڕانی پاسەکەیان لە رێگای کونەماسی

قوتابیانی قوتابخانەی برایەتی سلێمانی گەڕانەوە دەوام و دەستیان بە خوێندن کردەوە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

قوتابیانی قوتابخانەی برایەتی لە سلێمانی دوای ئەوەی چوارشەممە رابردوو لە رێگای کونەماسی پاسەکەیان وەرگەڕا، ئەمڕۆ گەڕانەوە قوتابخانە و دەستیان بە دەوام کردەوە.

پاسێکی قوتابیان وەرگەڕا

پاسێکی قوتابیان وەرگەڕا

یاسین عەبدوڵا مامۆستا لە قوتابخانەی برایەتی بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ یەکشەممە 4.5.2025 زیاتر لە نیوەی قوتابییەکانی ئەو پۆلەی کە لە رێگای سەیرانگای کونەماسی پاسەکەیان وەرگەڕا، گەڕاونەتەوە دەوام و مامۆستاکانیش هەموویان گەڕاونەتەوە، جگە لەو مامۆستایانەی کە لە رووداوەکەدا برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو مامۆستا و قوتابیانەی برینداربوون، تەندروستیان جێگیرە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا ئەوانیش دەگەڕێنەوە قوتابخانە.

رۆژی چوارشەممە 30.4.2025 پاسێکی قوتابخانەی برایەتی بنەڕەتی کوڕان سلێمانی لەرێگای گەڕانەوە لە سەیرانگای کونەماسی وەرگەڕا و لە رووداوەکەدا 10 قوتابی و چوار مامۆستا و چوار منداڵی مامۆستاکانیش برینداربوون.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

بریندارەکانی پاسە وەرگەڕاوەکەی کونە ماسی گەیشتنە نەخۆ...

بریندارەکانی پاسە وەرگەڕاوەکەی کونە ماسی گەیشتنە نەخۆشخانەی شار

مامۆستایەکی برینداری ناو پاسکە باسی کاتی رووداوەکە دە...

مامۆستایەکی برینداری ناو پاسکە باسی کاتی رووداوەکە دەکات