رێکخراوی پەیامنێران لە دۆخی میدیا لە کوردستان ناڕازییە
پێشێلكارییەكان لە زیادبووندان
لە چوار مانگدا 76 پێشێلكاری بەرامبەر میدیا و میدیاكارانی كوردستان كراوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
رێكخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، كە ئۆفیسەكەی لە هەولێرە، لە رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەگەریدا ئاماری پێشێلكارییەكانی چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵی بڵاوكردەوە و تێیدا داتای پێشێلكارییەكان بەرامبەر رۆژنامەنووس و دەزگاكانی میدیا خراوەتەڕوو.
رێكخراوەكە ئەمڕۆ 3.5.2025 لە شێوەی راگەیاندراوێكدا، لە رۆژی ئازادیی رۆژنامەنووسیدا دەڵێت، “سه‌ربه‌خۆنه‌بوونی دادگاكان له هه‌رێمی كوردستان بارودۆخی رۆژنامه‌نووسانی زیاتر ئاڵۆزتر كردووه و ده‌سه‌ڵاتی حزب له پشت حكومه‌ته‌وه حكومه‌تێكی قوڵتری پێكهێناوه”.
دەقی راگەیاندراوەكە:
“به‌پێی راپۆرتی ساڵانه‌ی رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، به‌شێك له‌وانه‌ی پێشێلكاریان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت رۆژنامه‌نووسی راسته‌قینه‌ن و رۆژ له دوای رۆژیش پێشێلكاری به‌رامبه‌ریان له زیادبووندایه”.
“پێشیلكردنی یاسای ده‌ستكه‌وتنی زانیاری ژماره 11 ی ساڵی 2011 و جێبه‌جێنه‌كردنی ته‌واوی یاسای 35 ی ساڵی 2007 ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی رۆژنامه‌نووسان له هه‌رێمی كوردستان له پاشه‌كشه‌دایه، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنه نێگه‌تیڤه‌ن كه له نێودهسهڵاتدا له كوردستان هه‌ن.
به داخه‌وه له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، رێگه‌نادرێت به ئازادی رۆژنامه‌نووسان كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و زانیاری به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌مه‌ش به واتای به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی مافی راده‌ربڕین دێت له‌م ناوچه‌یه‌دا.
رۆژنامه‌نووسان ته‌نیا كێشه‌ی حكومهتییان نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان هه‌یه كه له پشتی حكومه‌ته‌وه هه‌یه كه حكومه‌تێكی قوڵه و به‌پێی یاسای ژماره 35ی ساڵی 2007 كار ناكات”.
“دادگاكانیش به ته‌واوی سه‌ربه‌خۆنین، هه‌ر بۆیه رۆژنامه‌نووسان له هه‌رێمی كوردستان له‌و بارودۆخه‌دان كه كه‌س خوازیاری ئه‌و دۆخه نییە، چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ش به خه‌باتێكی مه‌ده‌نیی دوورودرێژی دوورمه‌ودا ده‌بێت.
سه‌ربه‌خۆنه‌بوونی دادگاكان له هه‌رێمی كوردستان بارودۆخی رۆژنامه‌نووسانی زیاتر ئاڵۆزتر كردووه و ده‌سه‌ڵاتی حزب له پشت حكومه‌ته‌وه حكومه‌تێكی قوڵتری پێكهێناوه.
به‌پێی ئاماری چوارمانگی ئه‌مساڵ زۆرترین
پێشیلكاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامدراوه به‌مشێوه‌یه‌یە:
پێشێلكاری به‌رامبه‌ر ( 14) ده‌زگایی میدیایی
پێشێلكاری به‌رامبه‌ر (31)رۆژنامەنووس
(9) رۆژنامه‌نووس به هۆی گازی فرمێسک‌ڕێژ ته‌ندروستیان تێكچوو، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران
(1) هه‌ڵكوتانه سهردهزگای میدیایی
( 4) تیمی ده‌زگایی راگه‌یاندن له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانەوە لە بازگه‌ی دیگه‌ڵه رێگریان لێكرا بگه‌ڕێنه‌وه شاری هه‌ولێر .
(6) رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیركران
(11) رێگەنه‌دان به رووماڵكردن
به پێی ئاماره‌كه‌دا پێشیلكارییه‌كان له لایه‌ن هیزه ئه‌منییه‌كانی كوردستان به پلەی یه‌كه‌م دێت و فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان و به‌شێك له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی بە پلەى دووەم دێن، بەهۆی جیاکاریی و پێنەدانی زانیاری بە زۆربەى دەزگاکانی راگەیاندن.
رێکخراوی پەیامنێران بۆماف و گەشەپێدان
3/5/2025