بەشێک لە خانووەکانی گوندی کۆری. فۆتۆ: حکومەتی هەرێم
روونكردنەوەیان داوە
شارەوانیی هەولێر: راگرتنی كارەكانی گوندی كۆری لە پێناو هاوڵاتیان بووە
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر سەبارەت بە شێوازی جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەك لە گوندی كۆری روونی دەكاتەوە، راگرتنی كارەكان لە پێناو هاوڵاتیانی گوندەكە بووە و بۆ ئەوەی كێشە و گرفت دروست نەبێت.
شارەوانیی هەولێر روونكردنەوەكەی دوێنێ ئێوارە بڵاوكردووەتەوە و دووپاتیشی دەكەنەوە، “له نزیكترین كاتدا كۆبوونه‌وه‌ی پێویستی له‌باره‌وه ده‌كرێت و میكانیزمی نوێ و زانستی له‌سه‌ر شێوازی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی ده‌گرینه‌به‌ر”.
دەقی روونكردنه‌وه‌كەی شارەوانیی هەولێر بەم جۆرەیە:
سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه تێیدا هاووڵاتییه‌كی خۆشه‌ویستی گوندی كۆری ئاماژه به‌وه ده‌كات گوایه ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر ڕێگری له دروستكردنی سیاجێك و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی شوێنه‌كه ده‌كه‌ین، وه‌ك سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر ئه‌و قسه و زانیارییه نادروسته ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، هاوكات دڵنیاییش ده‌ده‌ین كه له ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی هه‌ولێر بڕیار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه دراوه، به‌ڵام له‌سه‌ر شێوازی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی، به‌شێك له هاووڵاتییانی سنووره‌كه گله‌یی و تێبینیان هه‌بووه.
بۆیه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گوندی کۆری و قه‌ره‌بووانی گوندی كۆری و رێگری له هه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌سه‌ر بڕیاری پارێزگای هه‌ولێر و قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌به‌رهێنان و سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولیر كاره‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك ڕاگیرا و له نزیكترین كاتدا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌یی و زانستی ڕێك ده‌خرێته‌وه و جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئێمه دانیشتووانی هەردوولا لە قه‌ره‌بووی كۆری و گوندی کۆری دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و بابه‌ته بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی هه‌ولێری هه‌یه، به‌ڵام بۆ ڕێگریكردن له دروستبوونی هه‌ر جۆره كێشه و گرفتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، به بڕیاری پارێزگای هه‌ولێر و قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌به‌رهێنان و سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر ڕاگیرا‌وه، له نزیكترین كاتدا كۆبوونه‌وه‌ی پێویستی له‌باره‌وه ده‌كرێت و میكانیزمی نوێ و زانستی له‌سه‌ر شێوازی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی ده‌گرینه‌به‌ر و دووباره جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی بابه‌ته و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی گوندی کۆری و قه‌ره‌بووانی گوندی کۆری ده‌كه‌ینه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه ببێته جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی و دڵخۆشبوونی هەدوولا .