هێڵی ئینتەرنێت و سیستمی هاتوچۆ پەکیان کەوت

ئیسپانیا و پرتوگال کارەبایان کوژایەوە

964+

ژێوار خدر

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هەردوو وڵاتی ئیسپانیا و پرتوگال کارەبا پچڕا و ئەمەش کاریگەری لەسەر هۆکارەکانی گواستنەوە، سیستمی هاتوچۆ،  بازاڕ و  ئینتەرنێتی هەردوو وڵات دروستکردووە.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی بی بی سی بەریتانی، هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی لە وڵاتەکە پەکیان کەوتووە و شەمەندەفەرەکان چۆڵکراون و ترافیک لایتەکانیش لەکارکەوتوون

لە مەدریدی پایتەخت زۆرێک لە بازاڕ  و دوکان و چێشتخانەکان تاریک بوون، خزمەتگوزاری ئینتەرنێتیش وەستاوە

کۆمپانیای رێد ئێلیکتریکای رایگەیاندووە، لەگەڵ کۆمپانیاکانی وزە لەسەر خەتن بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە و گەڕاندنەوەی کارەبا.

دەشڵێت، لە باکوور و باشووری وڵاتەکە کێشەی کارەباکەیان چارەسەر کردووە.

پێشتر کۆمپانیاکە پچڕانی کارەباکەی پشتڕاستکردبووە و باسی لەوەشکردبوو، هەموو هەوڵیک دەدەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری پۆلیسی پورتوگالەوە دەڵێت، ترافیک لایتەکان و شەمەندەفەرەکان وەستاون، میترۆ لە شاری لیشبۆنی پایتەخت و پۆرتۆ وەستاوە و شەمەندەفەرەکانیش کارناکەن.