بە سەعات بەرزدەبێتەوە و بەکەس راناوەستێ

هەر مسقاڵێک زێر زیاتر لە 10 هەزار دیناری چووەسەر

964+

شۆڕش قادری

نرخی زێڕ بە ئانوسات بەرزدەبێتەوە و بەکەس راناوەستێ، لە کەمتر لە 24 کاتژمێردا هەر مسقاڵێک زێڕ زیاتر لە 10 هەزار دیناری چووەتەسەر.

سێڤین ئیبراهیم ئەندامی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ سێشەممە 22.4.2025 نرخی یەک ئۆنسەی زێڕ لە بازاڕى جیهانیدا، بۆ سێ هەزار و 483 دۆلار بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا دوێنێ بە سێ هەزار و 417 دۆلار بوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 822 هەزار دینارە، لەکاتێدا دوێنێ ئێوارە بە نزیکەی 810 هەزار دینار بوو.

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دیاریى کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 822 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 755 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 720 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 617 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

زۆر هۆکار لەپشت بەرزبوونەوەى نرخى زێڕن، سەپاندنى باجى گومرگى لەلایەن ئەمەریکا و چین بەسەر شمەک و کاڵاى یەکترى و شڵەژانى ئابوورى جیهان، لە هۆکارە سەرەکییەکانن، ناوەندە ئابورییەکانیش لە لێکدانەوە و شرۆڤەکانیاندا هەر باسى ئەوە دەکەن کە زێڕ روو لە بەرزبوونەوەى زیاتر دەکات.

زێڕ گرانە و پڕۆسەی هاوسەرگیری قورس کردووە؛ جێگرەوەی زێ...

زێڕ گرانە و پڕۆسەی هاوسەرگیری قورس کردووە؛ جێگرەوەی زێڕ بۆ مارەبڕین چی بێ باشە؟

زێڕ بە هیچ راناگیرێت و عەیارە 21 گەیشتە 705 هەزار دینار

زێڕ بە هیچ راناگیرێت و عەیارە 21 گەیشتە 705 هەزار دینار