دیمه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ى رێكخراو MAG و ده‌زگاى مینى هه‌رێم... وێنه: ده‌زگاى مین.
72 کارمەندى خۆماڵیی له MAG كه‌مكردووه‌ته‌وه
بڕیاره‌كه‌ى ترەمپ تیم و كارمه‌نده‌كانى كاروبارى مینى له كوردستان كه‌مكردووه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌زگاى مینى هه‌رێم ده‌ڵێت، ئه‌و بڕیاره‌ى دۆناڵند ترەمپ له‌باره‌ى بڕینى هاوكارییه‌كانى بۆ رێكخراوه‌كان به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى تایبه‌تن به كاروبارى مین، كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌وانیش دروستكردووه و 72 کارمەندى خۆماڵیی له رێكخراوى MAG كه‌مكردووه‌ته‌وه.
دواى وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى، تره‌مپ چه‌ندین بڕیاری ده‌ركد یه‌كێك له‌وانه بڕینى هاوكارى رێكخراوه‌كان بوو كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه پێیان ده‌درا.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى ده‌زگاى مینى هه‌رێم پێشوازى له بەڕێوەبەری هەرێمی رێکخراوی ئامۆژگاری مینكه به MAGناسراوه کرد و هیواى خواست دادپەروەری له‌و بڕیاره رەچاو بکرێت و به ئاگادارى ئه‌وان كارمه‌نده‌كان كه‌مبكرێنه‌وه و ئەزموون و شارەزایی و لێهاتووییان لەبەرچاو بگیرێت.
عه‌لى میان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى هونه‌رى ده‌زگاى مین كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ده‌زگاكه‌یان و رێكخراوى MAG به‌شدار بوو، به 964ـى راگه‌یاند، به‌جۆرێك له جۆره‌كان ئه‌م بڕیاره كاریگه‌رى له‌سه‌ر كاره‌كانى ئه‌وانیش ده‌بێت.
وتیشی “له عێراق له كۆى زیاتر له 500 كارمه‌ندى ئه‌م رێكخراوه زیاتر له 300 كارمه‌ند كه‌مكراوه‌ته‌وه و له هه‌رێمی كوردستانیش له كۆى 200 كارمه‌ند 72 كارمه‌ند لابراون”.
بڕینى هاوكارییه‌كه هه‌ردوو رێكخراوى MAG و SOS ـى گرتووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئێستا رێكخراوى MAG ته‌نیا 10 تیمى ماوه كه چوار تیمیان له عێراق و شه‌ش تیمیش له هه‌رێمی كوردستانن.
له‌دواى راپه‌ڕینه‌وه رێکخراوی MAGیه‌كێك بووه له‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ى كه به‌رده‌وام هاوكارى ده‌زگاى مینى له پاككردنه‌وه‌ى زه‌ویه مێنڕێژكراوه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنى خولى راهێنان بۆ كارمه‌ندان ئه‌نجامداوه و رۆڵى كاریگه‌رى له‌سه‌ر پڕۆسه‌ى میلابه‌رى له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌بووه.