بەمجۆرە لەناو ناچن
نووسەرێک بە شێوەزاری دەشتی هەولێر رۆمانێکی چاپ کردووە
964+
ژێوار خدر
شێوەزاری ناوچەکانی دەشتی هەولێر لە “شەمامک، قەراج و کەندێناوە”، بووە بە زمانی نووسینی رۆمانێک و لە رۆژانی پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر، رۆمانەکە نمایشکرا بوو و سەرجەم چاپەکانی فرۆشراوە.
رۆمانەکە ناوی حەسرەتنامەیە، نووسرەکەی بە 964ی وت، کارەکەی هەوڵێک بووە بۆ پاراستنی شێوەزارەکە لە لەناوچوون.
هەرمان ئەحمەد، نووسەری کتێبی حەسرەتنامەیە ئەو زیاتر قسەی کرد و وتی، هەرشتێک پێوسیت بکات بە نەمری بمێنێتەوە دەبێت بە نوسراو بمێنێتەوە و هەبێت، شێوەزارەکە هەموو ئەو وشە و رستانەی کە لەو ناوچانە بەکاردێت لە رۆمانەکە سوودی لێ بینراوە و نوسراوە.
رۆمانەکە لەسەر ژیاری رۆژانە و ناوچەکانی دەشتی هەولێر و ناو سەنتەری هەولێر بە کۆمەڵێک چیرۆکی خۆشەویستی دەگێڕێتەوە.
ئەو پلانی وایە، ئەگەر پێویست بکات یان خواستی خەڵکی لەسەر بێت لەسەر هەمان شێوەزار بەردەوام بێت لە چاپکردنی رۆمان، لە بارەی فرۆشی کتێبەکە وتی، هەموو ئەو تیراژانەی بۆ پێشانگە هێنابوومان سەرجەمی لەلایەن سەردانیکارانەوە کڕدراون.