پێنجوێن

قوتابییەکى 12 ساڵان کەوتە ژێر ئۆتۆمبێل و گیانى لەدەستدا

964+

کامیار کەمال- پێنجوێن

لە گوندی دارۆخانی پێنجوێن، بەهۆى رووداوێکى هاتوچۆوە کچێکی تەمەن 12ساڵان گیانی لەدەستداوە کە لە ئۆتۆمبێل کەوتوەتە خوارەوە.

هێمن ئیبراهیم قایمقامی پێنجوێن بە 964ـى راگەیاند، رووداوەکە لە گوندی دارۆخان لە ناحیەی گەرمک روویداوە و ئەو کچەی گیانی لەدەستداوە قوتابی بووە و لە پۆلی شەشی سەرەتایى بووە.

وتیشی،”بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستیان کەوتووە، کچەکە لە ئۆتۆمبێلى مامەی کەوتووەتە خوارەوە و کەوتوەتە ژێر تایەى ئۆتۆمبێلەکە و تا گەیەندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە”.

“قەزاوقەدەر بووە”، هێمن ئیبراهیم واى وت.

دارۆخان گوندێکی دوورەدەستە و لە ناحیەی گەرمکە لە قەزای پێنجوێن و دانیشتوانەکەی سەرقاڵی کاری و کشتوکاڵن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە ناڵپارێز پاسێک وەرگەڕا و هەشت کەس بریندار بوون

لە ناڵپارێز پاسێک وەرگەڕا و هەشت کەس بریندار بوون