نەخۆشخانە هۆشدارى دەدات

مەترسى لەسەر ژیانى سرى سورەیا ئۆندەر بەردەوامە

964+

وریا فەتاح

ئەو نەخۆشخانەى سرى سوریا ئۆندەرى تێدا خەوێنراوە، هۆشدارى لەسەر ژیانى دەدات و دەڵێت، مەترسى لەسەر ژیانى ئۆندەر بەردەوامە.

سری سورەیا ئۆندەر، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی کە یەکێک بوو لە ئەندامانى شاندى ئیمڕاڵى، رۆژى 15 ئەم مانگە بەهۆى تێکچوونى دۆخى تەندروستى کە بەهۆى جەڵتەى دڵەوە توشى بوو، رەوانەى نەخۆشخانەکرا و نەشتەرگەرى بەپەلەى بۆکرا و دواتر خرایە ژوورى چاودێرى چڕ.

نەخۆشخانەى فلۆرێنس کە ئۆندەرى تێدا خەوێندراوە لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردووەتەوە، دۆخى تەندروستى ئۆندەر لە دوێنێ باشترە، و تیمەکانیان بەردەوامن لە چارەسەركردنی هەوكردنەكانی، چونکە ئۆندەر مەترسى لەسەر ژیانى زۆرە.

ئۆندەر کە دەموچاوێکى دیارى سیاسەت و پڕۆسەى ئاشتییە لە تورکیا، بەم دواییانە وەک یەکێک لە ئەندامانى باڵاى شاندى ئیمڕاڵى دەرکەوت، نەخۆشکەوتنەکەشى گومانى دروستکردووە.

شاندی ئیمرالی قەڵای هەولێریان بەسەركردەوە

شاندی ئیمرالی قەڵای هەولێریان بەسەركردەوە