هەواڵەکان
پێنج دایکە ئەنفال خەڵاتی ئاڵتوونیان پێبەخشرا و گۆشتفرۆشێکیش بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەست دا
ژووری هەواڵ
ژنێك له ئه‌ڵمانیاوه هاتووه‌ته كوردستان و ئێش ئازارى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوانى كردووه‌ته خه‌مه گه‌وره‌كه‌ى خۆی و ماوه‌ى حه‌وت ساڵه خه‌ڵاتى ئاڵتوونى به‌ودایكانى ئه‌نفال ده‌به‌خشێت كه كوڕ و كچه‌كانیان به‌خێوده‌كه‌ن.
پەتای نەگریسی تای خوێنبەربوون دیسان هاتەوە بەرباس و ئەمجارەش دەستی خۆی وەشان، بەهۆی پەتاکەوە گۆشتفرۆشێک لە کەرکوک دوای مانەوەی بۆ چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
پۆلیسەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ قۆڵیان لێ هەڵماڵی و 120 بوتڵ خوێنیان بەخشی بە بانکی خوێن.
هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى به‌ڕوو چاندن له بنارى چیاى مه‌قلوب به‌ڕێوه‌چوو تیایدا 4000 هه‌زار شه‌تڵى به‌ڕوویان چاند و سه‌رپه‌رشتیارى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت 100 ساڵه ئه‌م ناوچه‌یه وه‌ها هه‌ڵمه‌تێكی به‌خۆوه نه‌بینیوه.