گۆڕی بەشێک لە ئەنفالکراوانی دۆڵی جافایەتی. فۆتۆ: 964
لە کەرکوک
داوا دەکرێت سەربازگەى تۆپزاوە بکرێتە مۆنۆمێنت
964+
ژووری هەواڵ
شەش ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک داوا دەکەن سەربازگەى تۆپزاوە بکرێتە مۆنۆمێنت، بۆ ئەو مەبەستە داواکارییەکیان ئاڕاستەى سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاکە کردووە.
لە نووسراوەکەیاندا، ئەو شەش ئەندامەى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک داوا دەکەن بۆ بیرهێنانەوەى تاوانی ئەنفال، سەربازگەى تۆپزاوە بکرێتە مۆنۆمێنتێک و وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى هەرێمى کوردستان و دامەزراوەى شەهیدانى حکومەتى فیدراڵی بەو ئەرکە هەڵبستن.
پێشتریش، رێبوار تەها، پارێزگارى کەرکوک رایگەیاند، کار بۆ دروستکردنى دوو مۆنۆمێنت لە کەرکوک دەدەن، مۆنۆمێنتى یەکەمیان ئەوەى سەربازگەى تۆپزاوەیە و مۆنۆمێنتى دووەمیش بۆ شەهیدانى سەرجەم نەتەوەکانى کەرکوکە.
ئەم داوایەی ئەندامانی ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک هاوکات بوو لەگەڵ 37ـەمین ساڵیادی ئەنفال.