دیمەنێک لە بەڕێوەچوونی دیداری سلێمانی _ وێنە: ئەرشیفی AUIS
گفتوگۆی سیاسی و گۆڕانكارییەكان
ئەمڕۆ دیداری سلێمانی دەستپێدەكات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ چوارشەممە 16.4.2025 نۆیەمین دیداری سلێمانی لە زانكۆی ئەمریكی دەستپێدەكات و دوو رۆژ دەخایەنێت، بڕیارە كەسایەتییە سیاسی و حكومییە دیارەكانی كوردستان، عێراق و جیهان بەشداریی تێدا بكەن.
دیداری سلێمانی ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و ئەمڕۆ كاتژمێر 10:00 دەستپێدەكات، كە تێیدا دەیان سەركردە و كەسایەتی سیاسی و حكومی و میوانانی بیانی بەشدار دەبن، دیارترین كەسایەتییە سیاسی و حكومییەكانی كوردستان و عێراق، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەشداریی تێدا دەكەن و لە پانێلەكانی دیدارەكەدا بیروڕا و سەرنجەكانی خۆیان لە بارەی پرسە سیاسییەكانی كوردستان و ناوچەكە دەخەنەڕوو، بە تایبەتی هەڵبژاردنەكانی ئەمساڵی عێراق، پێشهاتەكانی سوریا و پەیوەندییەكانی ئێران و ئەمریكا و كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
دیدارەكە لە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و 964 هاوبەشی میدیایی دیدارەكەیە، هاوكات بەپێی ئەوەی پێشتر بە 964 راگەیاندراوە، نزیكەی 700 میوان لە كوردستان و جیهانەوە بەشداریی دیدارەكە دەكەن و تێیدا پانێل و گفتوگۆ لە بارەی كێشەكانی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و پێشهاتەكان دەكرێت.