بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 305 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
بانكی ناوهندیی عێراق له ههڵمهتێكدا ئهمڕۆ بڕی 305 ملیۆن و 406 هەزار و 95 دۆلاری خسته بازاڕهوه، ئهمهش به ئامانجی بهرزكردنهوهی بههای دیناری عێراقی.
لەدوای خستنەڕووی ئەو بڕە زۆرەی دۆلار، ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار لە هەرێمی کوردستان بۆ خوار 150 هەزار دینار دابەزی.
ئێستا لە هەولێر، بەهای 100 دۆلار نزیکەی سێ هەزار دینار بەراورد بە دوێنێ شەممە دابەزیوە و گەیشتووەتە 148 هەزار دینار، لە سلێمانیش بەهەمان نرخە.
لەو بڕە پارەیەی کە ئەمڕۆ بانکی ناوەندی خستوویەتیەڕوو، بڕی 257.5 ملیۆن دۆلاری بە حەواڵەیە و 47.9 ملیۆن دۆلاری دیکەش بە شێوەی کاشە.
لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا ئەمە زۆرترین بڕی پارەیە، کە بانکی ناوەندی له رۆژیكدا خستبیه بازاڕەوه.