دەستگیرکردنى باندێکى دزیکردن لە خەلیفان
لە خەلیفان
باندێکى دزی دەستگیرکرا
964+
وریا فەتاح
کاتژمێرى 3ـى بەرەبەیانى ئەمڕۆ کاتێک خەڵکى لە شیرینى خەودا بوون، ئاسایشى خەلیفان هەڵدەکوتێتە سەر باندێکى سێ کەسى دزیکردن و دەستگیریان دەکات.
بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى سۆران بڵاوى کردەوە، لەسەر سکاڵاى چەند هاوڵاتییەک و دەرچوونى فەرمانى دەستگیرکردنیان لەلایەن دادوەرەوە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە کاتژمێر سێ دا، مەفرەزەیەکى ئاسایشى خەلیفان توانیان بەسەر باندێکى دزیکردندا بدەن و دەستگیریان بکەن.
وەک باسى دەکات، باندەکە لە سێ کەس پێکهاتوون و سەرجەمیان دەستگیرکراون کە تۆمەتبارن بە دزیکردن.
جەختیش دەکاتەوە، دواى لێکۆڵینەوەى و کردنەوەى پەڕاو، رەوانەى دادگاى خەلیفان کراون و رێکارى یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.