دانوستانی ئێران و ئەمریکا کاری خۆی کرد

تمەن زیاتر بەرزدەبێتەوە؛ لە سێ رۆژدا 100 دۆلار نزیکەی سێ ملیۆن تمەن دابەزیوە

964+

شۆڕش قادری

داوای یەکەم دانیشتنی هەر دوو وەفدی دانوستانکاری ئێران و ئەمریکا لە عوممان، بەهای تمەن بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە ماوەی سێ رۆژدا هەر دۆلارێکی ئەمریکی نزیکەی سی هەزار تمەنی لێبووەوە.

کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ یەکشەممە 13.4.2025، 100 دۆلاری ئەمریکی بە نزیکەی هەشت ملیۆن و 500 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەکراوە بە حەواڵە و بە نەختیش بە شەش ملیۆن و 500 هەزار تمەن بووە”.

بەپێی زانیارییەکانی 964 لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش ئەمڕۆ هەر دۆلارێک بە نزیکەی 80 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەکراوە، واتە 100 دۆلاری ئەمریکی لە خوار هەشت ملیۆن تمەنەوە بووە، لەئێستادا ئەو نرخەش جێگیر نییە و هەر چەند خولەکێک بەرزی و نزمی بەخۆیەوە دەبینێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە چوارشەممە و پێنجشەممەی رابردوو 100 دۆلار بە زیاتر لە 10 ملیۆن تمەن مامەڵەی پێوەدەکرا.

بەقسەی شارەزایانی ئابووری، دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی بەهای تمەنە و ئەگەر هەیە لە رۆژانی داهاتوودا زیاتریش بەرزبێتەوە.

دوێنێ شەممە 12.4.2025 دانوستانی ناڕاستەخۆی ئێران و ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان لە مەسقەتی پایتەختی عوممان بەڕێوەچووە و دوای کۆبوونەوەکەش بەرپرسانی هەردوو وڵات رەزامەندیان لە ئەنجامی دانیشتنەکە دەربڕی و رایانگەیاند، شەممەی داهاتوو جارێکی تر کۆدەبنەوە.

بە لێدوانێکی ترەمپ بەهای تمەنی ئێرانی بەرزبووەوە و دین...

بە لێدوانێکی ترەمپ بەهای تمەنی ئێرانی بەرزبووەوە و دیناریش دابەزی

تمەن داڕما و دینار بەرزبووەوە

تمەن داڕما و دینار بەرزبووەوە