پاشماوه‌ى گه‌وره‌كانى كۆكرده‌وه
میناخان ژینگەپارێزە بچووکەکەی فێستڤاڵى خوڕماڵ
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له خوڕماڵ حەوتەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی خۆراکی گیایی و بەرهەمی سروشتی به‌ڕێوه‌چوو، یه‌كێك له‌و دیمه‌نه سه‌ره‌نجڕاكێشانه‌ى ناو فێستڤاڵه‌كه كچێكی بچووك به‌ناوى میناخان ئه‌و پاشماوانه‌ى كۆده‌كرده‌وه كه گه‌وره‌كان فڕێیان ده‌دا، سه‌رۆكى رێكخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه‌ش هاتنى خێزوانه‌كانى دا منداڵه‌كانیان وه‌كو مینا بن.
مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه كه به‌شدارى فێستڤاڵه‌كه بوو به 964ـى وت، هەستکردن بە بەرپرسیارێتی تەمەن نازانێ، میناخان، یەکێک بوو لەو هەزاران هاوڵاتییەی به‌شدارى فیستڤاڵه‌كه‌ى قه‌زاى خورماڵ بوو، دوای ئەوەی ئێمە چەند ووتەیەکمان پێشکەشکرد لەسەر پاکڕاگرتنی ژینگە، ئه‌ویش ئەم کیسە پاشماوەیەی پێ‌بوو دەیگوازتەوە بۆ شوێنی دیاریکراوی پاشماوەکان.
له‌وته‌یه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، پێویسته خێزانه‌كان له شوێنه گشتییه‌كان هانى منداڵه‌كانیان بده‌ن بۆ پاكڕاگرتنى ئه‌م شوێنانه و نوونه‌ى مینا كچه‌بچووكه‌كه‌ش له‌و فێستڤاڵه باس ده‌كات كه یه‌كێكه ژینگه‌پارێزه بچووكه‌كه‌ى ئه‌م فێستڤاڵه.
له دوێنێ هه‌ینییه‌وه حه‌فته‌مین فێستڤاڵى ساڵانەی خۆراکی گیایی و بەرهەمی سروشتی لە قەزای خورماڵى سه‌ر به پارێزگای هەڵەبجە ده‌ستپێكردووه كه نزیکەی 60 جۆر گیای جیاواز نمایشکراون، کە لە چیاکانی هەورامان و دەشتی شارەزوور کۆکرابوونەوە.