شانۆی

“حەمامی ئافرەتان” لە هەولێر نمایش دەکرێت 

964+

توانا نەقی

شانۆیی حەمامی ئافرەتان لە هەولێر نمایش دەکرێت و دەچێتە فیستیاڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆ ئێستا دەرهێنەر و ئەکتەرانی شانۆکە سەرقاڵی پرۆڤەکردنن بۆ نمایشەکەیان.

مەهدی حەسن یەکێک لە دەرهێنەرانی شانۆکە بە 964ـی وت، ئەوان ئێستا سەرقاڵی پرۆڤەن و شانۆکەیان لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی هەولێر کە بڕیارە لە مانگەدا دەست پێ بکات نمایش دەکرێت.

وتیشی، شانۆکە سێ ئەکتەری کچ تیادا نمایش دەکەن کە پێکهاتوون لە هەریەک لە شنیار، زینەب و کیمیا و دەرهێنانی شانۆکەش هاوبەش و هەریەک لە مەهدی حەسن و کرمانج مستەفا کاری دەرهێنانیان بۆ کردووە.

چیرۆکی شانۆکە باس لە سێ ئافرەت دەکات کە یەکێکیان کوڕەکەی تیرۆرکراوە و ئەو دوانەکە دەیبەن لە حەمەمی ئافرەتان پرسەی بۆ دادەنێن و پاشان خۆیشنا پاک دەکەنەوە چەنکە ئەوان پێیان وایە پاکبوونەوەی رۆح پەیوەندی بە پاکبوونەوەی جەستەوە هەیە، مەهدی حەسن وای وت.

 شانۆی

 شانۆی "خزمەتکاران" لە دهۆک نمایش دەکرێت