لە هەولێر
ئەسپی کوردی و عەرەبی نمایشکران
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
لە شاری هەولێر یەکەمین نمایشی ئەسپسواری لەمساڵدا بەرێوەچوو و تیایدا نزیکەی 30 ئەسپسوار ئەسپە راهێنراوەکانیان نمایش کرد.
ئامانج نانەکەلی، رێکخەری نمایشەکە، بۆ 964 قسەی کرد و وتی، “کچان و کوڕانی شاری هەولێر، بە نزیکەی 30 ئەسپی راهێنراو بەشداریان لەو نمایشەدا کردووە و هەموو بەشداربووان لە شاری هەولێرن، ئەسپەکانیش کوردی و عەرەبین و لە هەولێر راهێنانیان پێکراوە”.
لە نمایشەکەدا ئەسپسوارەکان، ئەسپەکانیان لەناو مەیدانێکی بەریندا تاودا و نمایشی سەرنجڕاکێشیان بە ئەسپەکانیان کرد، لەڕووی نرخیشەوە ئەسپەکان نرخیان جیاوازە و لە دوو هەزار و 500 دۆلارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 15 هەزار دۆلاریشی تێدایە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری