رسومات نایانگرێتەوە

هانی شۆفێران دەدرێت ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هایبێرد بکەن بە تاکسی

+964

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

هانی شۆفێران دەدرێت ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هایبێرد بکەن بە تاکسی بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان.

عەمید ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـی وت، بڕیارێک لە وەزارەتی ناوخۆوە دەرچووە تایبەت بەو کەسانەی دەیانەوێت ئۆتۆمبێلی تایبەت بکەن بە تاکسی، هانیان دەدەن ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی و هایبێرد بکەن بە تاکسی.

باسی لەوەش کرد، ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی 100% لە رسومات دەبەخشرێت و ئۆتۆمبێلی هایبێرد 50% لە رسومات دەبەخشرێت.

عەمید ئاسۆ محەمەد دەڵێت، لە ساڵی 2014ـەوە گۆڕینی ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ تاکسی راگیراوە و مەبەست لەو بڕیارە، پاکڕاگرتنی ژینگەیە، بڕیارەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

پێداچوونەوە: هاوبەش

تاکسییەکانی سلێمانی لۆگۆی تازەیان پێدەدرێت

تاکسییەکانی سلێمانی لۆگۆی تازەیان پێدەدرێت