وەرگرتنی ڤیزا

كونسوڵخانەی ئەمریكا ئاگاداری هاوڵاتیانی كوردستان دەكاتەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كونسڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر ئاگادارییەكی بۆ هاوڵاتیانی كوردستان بڵاوكردووەتەوە، ئەوانەی داواكاری بۆ ڤیزا پێشكەش دەكەن، داواش دەكەن خۆتان لەوە بەدووربگرن پارەی زیاتر بدەن بۆ كەسانێك بۆ وەرگرتنی ڤیزا.

كونسڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.4.2025 ئاگادارییەكیان لە پەڕەی فەیسبوکی خۆیان بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، “ئاگاداری بۆ ئەو کەسانەی داواکاری بۆ ڤیزا پێشکەش دەکەن، ئەگەر ئاسانکار بەکاربهێنن بۆ وەرگرتنی چاوپێکەوتن و زانیاریی ناو فۆڕمی پڕکراوەی ڤیزاکە ناڕاست بێت یا ساختە بێت (بۆ نموونە ژمارە تەلەفۆنەکەت یاخود ئیمێڵەکەت)، ئەوا باڵیۆزخانە یان کونسوڵخانە مافی ئەوەی هەیە، کە چاوپێکەوتنەکە هەڵبوەشێنێتەوە”.

هەروەها ئەوەش هاتووە، “خۆت بە دوور بگرە لەوەی لایەنی سێیەم (کەسانی تر) دەست تێوەردان بکەن لە داواکارییەکەت بۆ ڤیزا و هەروەها خۆتیش بە دوور بگرە لەوەی پارەی زیاتر بدەیت، بەو هۆیەوە خودی خۆت بەرپرسیاریت لە دڵنیاییدان لەوەی گشت زانیاریەکانت راست و دروستن (راستگۆیانە نووسراون)”.

نوێترین رێنمایی بۆ وه‌رگرتنى فیزاى ئه‌مریكا له‌ هه‌...

نوێترین رێنمایی بۆ وه‌رگرتنى فیزاى ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێره‌وه‌