پاشماوه‌ى گه‌شتیاران شێواندبووى
هه‌ڵمه‌تى خاوێنكردنه‌وه‌ى زێی بچووك له ناحیه‌ى پردێ به‌ڕێوه‌چوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمه‌كانى شاره‌وانى پردێ، هه‌ڵمه‌تی خاوێنكردنه‌وه‌ى لێواره‌كانى سه‌ر زێی بچووكیان له سنوورى ناحیه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌برد، كه گه‌شتیاران له‌ماوه‌ى رۆژانى جه‌ژن دواى سه‌ردانیان پاشماوه‌كانیان له‌و شوێنه به‌جێهێشتبوو.
زێی بچووك كه رووبار‌ى (زاب)یشى پێده‌ڵێن، سه‌رچاوه‌كه‌ى له ئاوى دوكان و پاشان به سنوورى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق تێده‌په‌ڕێت و ده‌گاته پردێ، به سه‌دان مه‌تری ئه‌م زێیهش كه‌وتووته سنوورى ناحیه‌ى پردێ.
شاهین خالید، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی راگه‌یاندنى شاره‌وانى به 964ـى راگه‌یاند، گه‌شتیاران هه‌موو ئه‌و پاشماوانه‌ى له‌م شوێنانه به‌جێیان هێشتبوو هه‌موو به‌شێوه‌یه‌كی هەڕهمهكى فڕێیاندابوو.
وتیشی “ئه‌و هاوڵاتی و گه‌شتیارانه‌ى سه‌ردانى لێواره‌كانى ئه‌م زێیه ده‌كه‌ن بۆ به‌سه‌ربردنى كاته‌كانیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوكارى ئێمه نین و پاكوخاوێنیش ناپارێزن”.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئیمهكانى شاره‌وانى ئه‌و پاشماوانه‌ى كۆی ده‌كه‌نه‌وه زۆربه‌ى ماده‌ى پلاستیكن له نایلۆن و ده‌به‌ى ئاو و شتى دیكه.