لەگەڵ شێفەکان کۆبوونەوە کرا

خواردنی ئەمساڵی حەج بەتام دەبێ

964+

ئەحمەد مستەفا

جگە لە ستافی تەندروستی ، ئیداریی و بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە، ئەو کەسانەی کە لەسەریانە سێ ژەمە نان بۆ حاجیان دروست بکەن، شێفەکانن، حەج و عومرە ئەمڕۆ لەگەڵیان کۆبوویەوە و داوای لێ کردوون و بەتامترین خواردن بۆ حاجیان ئامادە بکەن.

دیمەنی کۆبوونەوەکە بڵاوکراوەتەوە لەگەڵیان، ئەوان سێ شێفن کە بڕیارە سەرپەرشتی پڕۆسەی نان خواردنەکە بکەن.

کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ پیرۆزبایی له‌ شیفه‌كان كردووە، كه‌ ئه‌مساڵ ناویان ده‌رچووه‌ داوایکردووە و باشترین خواردن پێشكه‌ش به‌ حاجیان بكه‌ن.

لە کۆبوونەوەکە. نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه به‌ شێفەکانی راگه‌یاندووە، كه‌ پێویسته‌ هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن تاوه‌كوو بتوانن به‌ تامترین خواردن له‌ سعودیه‌ پێشكه‌ش به‌ حاجیانی كوردستان بكه‌ن به‌ هه‌مان ئه‌و تام چێژه‌ی كه‌ له‌ كوردستان هه‌یه‌.

لە هەرێمی كوردستان ئامادەكار بۆ وەرزی ئەمساڵی حەح دەكرێت، خولی جۆراوجۆر بۆ حاجیان و رێنماییكارانی حەج بەڕێوەدەچێت.

ئەمساڵ زیاتر لە پێنج هەزار كەس ناویان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەڕاوەتەوە.

هەر کەسێک بە سەرپێچی حەج بکات زیاتر لە دوو دەفتەر دۆلار...

هەر کەسێک بە سەرپێچی حەج بکات زیاتر لە دوو دەفتەر دۆلار غەرامە دەکرێت