"رێنمایی پێویستیان پێدرا"
بەڕێوەبەری حەج و عومرە لەگەڵ هەردوو لیژنەی فەتوا و تەندروستی حەج کۆبووەوە
شۆڕش قادری
بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی کوردستان بەجیا لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی هەردوو لیژنەی فەتوا و تەندروستی حەجی ئەمساڵ کۆبووەوە و رێنمایی پێویستی پێدان.
کاروان ستونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ دووشەممە 7.4.2025 شێخ نیاز راغب نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە پێشوازی کردووە لە سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی فه‌توای حه‌جی ئه‌مساڵ و لە دیدارەکەدا پیرۆزبایی له ئاماده‌بووان كردووە كه ئه‌مساڵ ناویان ده‌رچووه وه‌كوو لیژنه‌ی فه‌توا بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ له عه‌ره‌بستانی سعودیه هاوه‌ڵی حاجیانی كوردستان ده‌بن”.
رێنماییەکانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرە خرایەڕوو به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی حه‌ج به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو
هەروەک رێنماییەکانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرە خراوەتەڕوو، به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی حه‌ج به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و چۆنیه‌تی رێنمایكردنی حاجیان له‌كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه ئایینه‌كانیان.
بەقسەی کاروان ستونی هەر دوای ئەو دیدارە، شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لەگەڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی تەندروستی حه‌جی ئه‌مساڵ کۆبووەتەوە و تیشکی خستووەتەسەر رێنماییەکانیان بۆ خزمه‌تكردنی حاجیان و باسی له خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان كردووە كه له پرۆسه‌ی حه‌جی پێشووتر پێشكه‌ش به حاجیان كراوه.
شێخ نیاز هیواشی خواستووە بۆ حەجی ئەمساڵیش، ئه‌و تیمه به‌و په‌ڕی دڵسۆزیی و خه‌مخۆرییه‌وه چاودێری ره‌وشی ته‌ندروستی حاجیان بكه‌ن و له نزیكه‌وه و به‌رده‌وام رێنمایی ته‌ندروستییان پێ بده‌ن و له‌كاتی سه‌ردانكردنی نورینگه‌كاندا به‌و په‌ڕی گرنگییه‌وه چاره‌سه‌ری حاجیان بكه‌ن تاوه‌كوو بتوانن به سه‌لامه‌تی حه‌جی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.
به‌ڵێنیاندا ئه‌وه‌ی له توانایاندا بێت به مه‌به‌ستی چاودێریكردنی ره‌وشی ته‌ندروستی حاجیان، ئه‌نجامی بده‌ن
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ته‌ندروستی حه‌ج، به‌ڵێنیانداوە كه ئه‌وه‌ی له توانایاندا بێت به مه‌به‌ستی چاودێریكردنی ره‌وشی ته‌ندروستی حاجیان، ئه‌نجامی بده‌ن و به‌رده‌وام وه‌كوو تیمی ته‌ندروستی له خزمه‌تی حاجیاندا بن.