"پاڤیلیۆن بای رامز":

“دانیشتووانی هەولێر دڵنیابن پڕۆژەكەمان كاریگەریی بۆ سەر سەرچاوەكانی ئاو نابێت”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی نیشتەجێبوونی پاڤیلیۆن بای رامز، رایدەگەیەنێت، دانیشتووانی شاری هەولێر دڵنیا دەكەنەوە، پڕۆژەكەیان و بە تایبەتی دروستكردنی دەریاچەكەیان، كاریگەریی بۆ سەر سەرچاوەكانی ئاوی شارەكە نابێت و پێویست ناكات دڵەڕاوكێیان هەبێت،

كۆمپانیاكە ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیاندراوێكی رۆژنامەوانیدا، كە كۆپییەكی بۆ 964 نێردراوە، ئاماژە بەوە دەكەن، پرۆژه‌كه‌ ئامانجی ژینگەیی روونی هەیە، دیارترینیان باشترکردنی کەشوهەوای وشکی شاری هه‌ولێر و زیادکردنی شێداری بەرگەهەوایە، کە دەتوانێت بەشداربێت لە بەرزکردنەوەی بارانبارین و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی، بە تایبەتی لە هاویندا.

کۆمپانیای جێبەجێکردنی پڕۆژەی کۆشکی هەولێر دانیشتوانی شار دڵنیا دەكاتەوە‌ لە نیگەرانییەکانی دەوروبەری دروستکردنی دەریاچەیەکی دەستکردی گەورە لەناو پڕۆژەکەدا و دووپاتیکردەوە، کە سەرچاوە ئاوییەکانی هەولێر بە هیچ شێوەیەک کاریگەرییان لەسەر نابێت.

ئەو راگەیاندراوەی كۆمپانیاكە دوای ئەوە دێت، کە راگەیاندنی پڕۆژەکە مشتومڕی لێکەوتەوە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامی کەمیی ئاوی شارەکە و کەمبوونەوەی سامانە سروشتییەکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا، لەولاشەوە لە ناو پڕۆژەكەدا دەریاچەیەك دروست دەكرێت، كە رووبەڕەكەی 300 هەزار مەتر چوارگۆشەیە.

كۆمپانیاكە بای رامز رایدەگەیەنێت، پشت بە سیستمی پڕکردنەوەی ئاوی داخراو دەبەستێت، بە بێ ئەوەی پێویستی بە هیچ پڕکردنەوەیەک هەبێت لە سەرچاوە ئاوییەکانی شارەکەوە، ئەمەش وا دەکات پڕۆژەکە ژینگەدۆست بێت.

كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی نیشتەجێبوونی پاڤیلیۆن بای رامز، دوێنێ شەممە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ راگەیاندنی پڕۆژەكەی ئەنجام دا و ئەکتەری ناوداری تورك بوراک ئۆزچیڤیت وەک رووخساری ریکلامی پرۆژەکە ئامادەبوو

پڕۆژەی نیشتەجێبوونی پاڤیلیۆن بای ڤامز لەسەر رووبەری یەک ملیۆن و 800 هەزار مەتر چوارگۆشە دروستکراوە و دەریاچەیەکی دەستکرد لەخۆدەگرێت کە 300 هەزار مەتر چوارگۆشەیە، کە ئاوەکەی لە ڕووباری گەورەی زابەوە وەردەگرێت.

پڕۆژەی پاڤیلیۆن كار بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگەی هە...

پڕۆژەی پاڤیلیۆن كار بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگەی هەولێر كار ده‌كات