بە نەخۆشی شێرپەنجە
هونەرمەند سامان زیرەک کۆچی دوایی کرد
964+
دیلان محەمەد
هونەرمەند و گۆرانیبێژی میللی سامان زیرەک دوای ماوەیەک مانەوەی بە نەخۆشی شێرپەنجە، ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.
جەزای ساز، سەرۆکی کۆمەڵەی هونەری میللی بە 964ـی وت، کەمێک لەمەوبەر سامان زیرەک بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە، ماوەیەکە تووشی شێرپەنجەی جگەر بووە و لە ژێر چارەسەردا بووە.
سامان زیرەک بە وتنەوەی گۆرانیەکانی حەسەن زیرەک ناسرابوو، ماوەیەک بەرلە ئێستا بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری و چاندنی جگەر هاوکاری بۆ کۆ کرایەوە