دیمەنەکە سروشتی ناوچەیەکی کوردستان نیشان دەدات _ وێنە: 964
وا پێشبینی دەکرێ
پێنجشەممە و هەینی کەش خۆشە، شەممە و یەکشەممە باران دێتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە دەڵێ، ئەمڕۆ و سبەی هەینی، کەشی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان یان خۆرە یان نیمچە هەور دەبێ، کەشناسێکیش پێشبینی دەکات شەممە و یەکشەممەی داهاتوو نمەباران ببارێ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3.4.2025، وا پێشبینی دەکرێ کەش و ئاسمانی ناوچەکان بەگشتى نیمچە هەور بێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە ( 1- 3 ) پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ چوارشەممە.
هەروەها، بۆ سبەی هەینی 4.4.2025، کەشی ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچەهەور دەبێت لە کاتەکانی شەو بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 22پلەی سیلیزی
دهۆک : 22 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
سۆران : 23 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان :28 پلەی سیلیزی
ئەوە لەحاڵێکدا، شارەزای کەشناسی پشتیوان ئیبراهیم بە 964ی وت، جگە لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی کەشەکە خۆشە بۆ گەشت و سەیران باران نیە، بەڵام رۆژی شەممە و یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو باران بارین دەست پێ دەکاتەوە.
بەتایبەت رۆژی شەممە چەقی کاریگەری بارانەکەیە لەگەڵ هەورەگرمە و هەورەبروسکە و زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.