له‌ئه‌مڕۆوه ده‌ستپێده‌كات
کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز ماوه‌ى 10 رۆژ شه‌قامێكی هه‌ولێر داده‌خات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى كاركردن له پڕۆژه‌ى ئاوى ئیفراز، شه‌قامێكی ناو سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی كاتى و بۆ ماوه‌ى 10 رۆژ داده‌خرێت و داخستنه‌كه‌ش له ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
راگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری شوفێران دەکاتەوە، له ئه‌مڕۆ 3.4.2025 بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز. شەقامی خزمەتگوزاری 120 مه‌ترى خێرا لە گەڕەکی 32ـی پارک نزیک کۆمپانیای (opvi) گۆرەپانی پشکنینی ئۆتۆمبێلی سه‌ر به بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دادەخرێت.
داخستنه‌كه بۆ ماوه‌ى 10 رۆژه و داوا لە شوفێران كراوه هاتوچۆ بەم شەقامەدا نەکەن و شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن، تاوه‌كو کاری هەڵکه‌ندن و گواستنەوەی بۆری ئاوەکە تەواو دەبێت و دوای تەواوبوونی کارکردن شەقامەکە ئاسایی دەبێتەوە.