بەم جەژنە دوکانێک لە دەربەندیخان داخرا - وێنە؛ قایمقامیەتی دەربەندیخان
کەرەستەی ماوەبەسەرچووی هەبووە
بەم جەژنە دوکانەکەی داخرا و بۆی نییە یەک پارچە بفرۆشێت
964+
شۆڕش قادری
لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا لە دەربەندیخان، دوکانێک داخرا و بۆ ماوەی پێنج رۆژ ناتوانێک تەنیا پارچەیەکیش بفرۆشێت.
بەپێی راگەیەنراوێکی قایمقامیەتی دەربەنیخان، ئەمڕۆ یەکشەممە 30.3.2025 لیژنەی چاودێری بازاڕ بڕیاریانداوە بە داخستنی (پۆشاک و کەمالیاتی سۆران) بەهۆی پابەندنەبوونی بە رێنماییەکان و بوونی کەرەستەی ماوەبەسەرچوو لە دوکانەکەدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوکانە بۆ ماوەی پێنج رۆژ دادەخرێت و خاوەن دوکانەکە بۆی نییە لەو ماوەیەدا دوکانەکەی بکاتەوە.
هەربەپێی راگەیەنراوەکە، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی دەربەندیخان لەو دوکانەدا دەستیانگرتووە بەسەر بڕێکی زۆر لە مەوادی جوانکاری ماوەبەسەرچوو و مەوادەکان لەناو دەبرێن.