هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت

هەرێمی کوردستان جەژنێکی باراناوی بەڕێدەکات


محەمەد فاتیح

خۆتان ئامادەبکەن لەمڕۆ ئێوارەوە و نمە باران دەستپێدەکات و ئەم دوو رۆژی جەژنە باراناوی دەبێت، بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوای هەرێمیش بێت لە سبەی شەوەوە ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 30.3.2025 ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەورى تەواودەبێت لە کاتەکانى ئێوارەدا لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم شەپۆلێکى نمە باران و هەورە تریشقە دەست  پێدەکات، لە درەنگانى شەودا شەپۆلەکە بەهێزتر دەبێت و لەکاتی باران بارانیشدا خێرایی با زیاد دەکات و گۆڕانکارییەکی وا لە پلەکانی گەرمیدا نابێت و نزیک دەبێ لە پلەکانی دوێنێوە.

سەبارەت بە سبەی دووشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و نمە بارانەکەش  بەردەوامی دەبێت و بەرەبەیانییەکەی لە زۆربەی ناوچەکاندا هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت تا کاتەکانی  پێش نیوەڕۆ، بەڵام بەرەبەرە کاریگەریەکەى کەم دەبێتەوە و تەنیا لە ناوچە شاخاویەکان دەمێنێتەوە لە شەودا کۆتایی دێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 27  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 24 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 31 پلەی سیلیزی