ئەوقاف بڕیاری دا
سبەی لە هەرێمی كوردستان جەژنە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر رایگەیاند، سبەی یەكشەممە 30.3.2025 یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.
وەزیری ئەوقاف پشتیوان سادق راگەیاندراوی لیژنەی باڵای بینینی مانگی خوێندەوە و رایگەیاند، سبەی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.
ئەمە دوای ئەوە دێت، هەر ئەم ئێوارەیە وڵاتانی سعودیە، قەتەڕ و ئیمارات كردیان بە جەژن.
حكومەتی هەرێمی كوردستان هەر بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنەوە پشووی هەفتەیەكی راگەیاندووە، لە سبەی یەكشەممەوە تا یەكشەممەی داهاتوو پشووە.