لە کڕین نایەت

لەسەرەتاى ساڵەوە هەر مسقاڵێک زێڕ نزیکەى 100 هەزار بەرز بووەتەوە

وریا فەتاح

زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، ئەمڕۆش لە ئاستێکى بەرزدا مامەڵەى پێوە دەکرێت، لەسەرەتاى ساڵى 2025ـەوە، هەر مسقاڵێکى زێڕ 70 تا 90 هەزار چووەتە سەر نرخەکەى.

بۆ ئەمڕۆ شەممە 29.3.2025، نرخى یەک ئۆنسەى زێڕ بە 3085 دۆلارە.

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بەم شێوەیە دیارى کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 730 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 670 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 640 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 548 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

لە کۆتا رۆژى ساڵى 2024، نرخى هەر مسقاڵێکى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیە بوو:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 643 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 590 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 563 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 483 هەزار دینارە.

رێژەى بەرزبوونەوەى نرخەکان بۆ هەر مسقاڵێک لە ماوەى نێوان 31.12.2024 تا 29.3.2024 بەم شێوەیەیە:

یەک مسقاڵ زێڕى عەیارە 24 نزیکەى 90 هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

یەک مسقاڵ زێڕى عەیارە 22 زیاتر لە 80 هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

یەک مسقاڵ زێڕى عەیارە 24 نزیکەى 80 هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

یەک مسقاڵ زێڕى عەیارە 24 سەروو 70 هەزار دینار بەرز بووەتەوە.