کارنامەکە بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەی تێدا بوو

کۆبوونەوەکەی پەرلەمان بۆ سبەی چوارشەممە دواخرا

964+

ئەحمەد مستەفا

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دانیشتنی پەرلەمان بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی دواخرا بۆ سبەی چوارشەممە، کە بڕیاربوو یەکێک لە کارنامەکانی دەنگدان بێت بە پڕۆژە یاسای بە پارێزگا کردنی هەڵەبجە.

بڕیار بوو كاتژمێر 8:00ی ئەمشەو دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستپێبكات، كە یەكێك لە بڕگەكانی دانیشتنەكە، دەنگدان بوو بۆ بەپارێزگاربوونی شاری هەڵەبجە.

پێشتر 964 لە بەغدا زانیاری ئەوەی دەست کەوتبوو، 30 خولەك پاش کاتی یاسایی تێپەڕی بو کە دانیشتنەكە دەستیپێنەكردبوو، ئەوەش بەهۆی رێژەی یاسایی تەواو نەكرابوو بۆ کۆبوونەکەوە کە 140 ئەندام تەنیا ئامادە بوون.

بۆیە کۆبوونەوەکە، بە هەمان کارنامە بۆ سیەی چوارشەممە 26.3.2025 دواخرا.

ئەمە لە كاتێكدایە شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق دوێنێ ئەوەی راگەیاند، کە سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەمی رەزامەندییان داوە لە کۆبوونەوەی ئەمشەو پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە دەنگدانەوە.

بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە خرایە کارنامەی دانیشتنی پەڕلە...

بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە خرایە کارنامەی دانیشتنی پەڕلەمانەوە