بەڵام، هەر بەرزە

نرخى زێڕ دابەزى

964+

وریا فەتاح

نرخى زێڕ رووى لە دابەزینە، بەڵام ئەوەندە لە ئاستێکى بەرزدایە هەست بە دابەزینەکانى ناکرێت.

بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 25.3.2025، نرخى یەک ئۆنسەى زێڕ بە 3017 دۆلارە.

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بەم شێوەیە دیارى کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 715 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 655 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 625 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 535 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

زێڕ گەیشتە ئاستێکى خەیاڵى لە حەوت رۆژدا مسقاڵى 25 هەزار�...

زێڕ گەیشتە ئاستێکى خەیاڵى لە حەوت رۆژدا مسقاڵى 25 هەزارى چووەتەسەر