سلێمانی
بوتڵی دووەمی غاز دابەش دەکرێت
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
سەرۆکی لیژنەی غاز لە قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لەمەودوا هاوڵاتیان دەتوانن بوتڵی دووەمی غاز وەربگرن.
عومەر عەبدوڵا ئەمڕۆ سێشەممە 28.4.2026 بە 964ی راگەیاند، کێشەی نەبوونی غازی ماڵان لە سلێمانی خەریکە بەرەو کۆتایی دەچێت و لە ئەمڕۆشەوە هاوڵاتیان دەتوانن بوتڵی دووەمی ئەم مانگە وەربگرن.
وتیشی، خۆم غازم بردووە بۆ چەند شوێنێک و پێویستیان نەبووە و چەند بوتڵێکیان گۆڕیوەتەوە.
عومەر عەبدوڵا باسی رۆژانی سەختی نەبوونی غاز دەکات و دەڵێت، “کۆمێنتی ناخۆشی خەڵکم بیرناچێتەوە”.
بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی غاز لە ترسی شەڕی ناوچەکە، کێشەی غاز لە هەموو کوردستان دروست بوو، بەڵام دواتر بڕیار درا هەر ماڵێک مانگانە دوو بوتڵی لە رێگەی فۆڕمی بایەعی و کارتی زیرەکەوە پێبدرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا