لە ناڵپارێز

هاوڵاتیەک دەستگیرکرا و 40 فەردە خەڵوزیش دەستیبەسەردا گیرا

964+

توانا نەقی

لە سنووری ناڵپارێز دەستبەسەر 40 فەردە خەڵوزدا گیرا و هاولاتییەکیش لەسەر هەمان بابەت دەستگیر کراوە.

ئەمڕۆ شەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەیەکی ئاسایشی ناڵپارێز هاوڵاتیەک دەستگیرکرا و دەست بەسەر 40 فەردە خەڵوزدا گیرا.

دەشڵێت، هاوڵاتیەکە و ئۆتۆمبێلێک و فەردە خەڵوزەکان رادەستی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناڵپارێز کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.

چوار کورەی خەڵوز تێکدرا 

چوار کورەی خەڵوز تێکدرا