110 رۆژه موچه‌ى وه‌رنه‌گرتووه
ئه‌و ژینگه‌پارێزه‌ى یه‌ك ملیۆن فلته‌رى جگه‌ره‌ى كۆكردبووه‌وه پاره‌ى نییه ده‌رمان بۆ خێزانه‌كه‌ى بكڕێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سۆران دڵپاک، ژینگەپارێزەرەکەی رانیه كه یه‌ك ملیۆن فلته‌رى جگه‌ره‌ى كۆكردبووه‌وه، ئێستا به‌هۆى نه‌خۆشی خێزانه‌كه‌ى پاره‌ى نییه ده‌رمانى بۆ بكڕێت و ده‌ڵێت ، 110 رۆژیشه موچه‌ى وه‌رنه‌گرتووه.
خێزانه‌كه‌ی نه‌خۆشه و پزیشكیش بۆ چاكبوونه‌وه‌ى جۆرێك ده‌رزى بۆ نووسیوه كه هه‌ر دانه‌یه‌كی به 40 هه‌زار دیناره.
سۆران به 964ـى وت “پزیشك 12 ده‌رزى بۆ خێزانه‌كه‌م نووسیوه منیش ئیمكانیه‌تم نیه ئه‌م ده‌رزیانه‌ى بۆ بكڕم”.
موچه‌ى خانه‌نشنى هه‌یه و خاوه‌نى چوار منداڵیشه، رووى له خێرخوازان كردووه بۆ كڕینى ئه‌م ده‌رمانه هاوكاری بكه‌ن .
هه‌ر خێرخواز و خواپێداوێك ده‌خوازێت هاوكارى سۆران بكات ده‌توانێن راسته‌وخۆ له‌رێگه‌ى ئه‌م ژماره موبایله‌وه په‌یوه‌ندی پێوه‌بكات:
07706649812