ئەردۆغان دەیەوێت بیخات

ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ دەستگیرکرا

964+

وریا فەتاح

بەرەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ سەرۆکى گەورەشارەوانیى ئیستانبوڵ دەستگیراکرا و لەگەڵیدا بڕیارى دەستگیرکردن بۆ 105 کەسى دیکەش دەرچوو.

بەپێى هەواڵى میدیا تورکییەکان، لەگەڵ ئیمام ئۆغلۆ، راوێژکارە میدیاییەکەشى دەستگیرکراوە و گەڕان و پشکنینیش بۆ دەستگیرکردنى زیاتر لە 105 کەس دەستیپێکردووە.

بەپێى راگەیەنراوى سەرۆکایەتى داواکارى گشتى تۆرکیا، ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ، بەگەندەڵى و تیرۆر تۆمەتبار کراوە.

پێدەچێت تۆمەتبارکردن ئیمام ئۆغلۆ و هەڵوەشاندنەوەى بڕوانامەى زانکۆى، پەیوەست بێت بە هەوڵى ئەردۆغان بۆ ئەوەى ئیمام ئۆغلۆ لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى تورکیا دوور بخاتەوە.

پێش ئەوەى دەستگیر بکرێت، ئیمام ئۆغلۆ وتبووى،”بەداخەوە دەڵێم مشتێک عەقڵ کە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی میللەتەکەمان دەدەن، پۆلیسە خۆشەویستەکانم، هێزە ئەمنییەکانی وڵاتیان، بە خراپەکاری ڕاسپێردراون و سەدان پۆلیسیان لە دەرگای ماڵەکەمدا کۆکردۆتەوە، کە ماڵی 16 ملیۆن ئیستانبوڵییە، ئەمە ستەمێکى گەورەیە، بەڵام دەمەوێت بزانن کە من زۆرم خۆشدەوێن”..

شاندی ئیمراڵی داواکاری بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان پێ...

شاندی ئیمراڵی داواکاری بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان پێشکەشکرد