شاندی ئیمرالی لەگەڵ ئۆجەلان
لەبارەی پرۆسەی چارەسەری
شاندی ئیمراڵی داواکاری بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان پێشکەشکرد
964+
ژووری هەواڵ
ئەو شاندەی کە چووە ئیمراڵی و چاوی بە عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکە*کە کەوت دەیەوێت لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش داواکاری پێشکەشکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12.3.2025، نووسینگەی راگەیاندنی دەم پارتی رایگەیاند، شاندی ئیمراڵی ئەمڕۆ داواکاریی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پێشکەش کرد.
بڕیارە شاندەکەی ئیمراڵی و ئەردۆغان تاوتوێی پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان و دەرئەنجامی ئەو دیدار کۆبوونەوانە بکەن کە لەنێوان لە چەند رۆژی رابردوودا لایەنەکان بەڕێوەچوون.
ئەمڕۆ لە دواین سەردانیدا بۆلای لایەنەکانی تورکیا لەبارەی پرۆسەی چارەسەری، دەم پارتی لەگەڵ پارتی کرێکاری تورکیا و سەعادەت کۆبوونەوە.