تایبەت بە رۆژنامەنوسان
دادگاى تێهەڵچونەوەى سلێمانى دوو بڕیاریدا
964+
وریا فەتاح
سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی بە نووسراوێک کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.3.2025، دەریکردووە و واژۆی دادوەر عومەر ئەحمەد محەممەدى پێوەیە، دوو بڕیاری لەبارەی رۆژنامەنووسانەوە دەرکرد.
لە نوسراوەکەدا هاتووە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و باشتر راپەڕاندنی کارەکان، بڕیارماندا بە:
یەکەم: دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی/1 تایبەتمەند دەبێت بە بینینی ئەو سکاڵایانەی کە پەیوەندیدارن بە رۆژنامەنووسان لەناو شاری سلێمانی کە یاسای ژمارە 35ـی ساڵی 2007 یاسای رۆژنامەگەری لە کوردستان بەسەریدا پیادە دەبێت.
دووەم: سەرجەم داواکانی سەرەوە لە دوای کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە، هەواڵەی دادگای کەتنی سلێمانی/6 دەکرێت بۆ یەکلایی کردنەوەیان.
ئەوەش روونکراوەتەوە، ئەم فەرمانە لە بەرواری دەرچوونیەوە کاری پێدەکرێت.
لەم لینکەوە یاساى ژنارەى 35أى ساڵى 2007، یاساى رۆژنامەگەرى کوردستان بخوێنەوە