زیاتر لە 40 کارتۆن گۆشتی خراپبووی هەبوو

گۆشتفرۆشی محەمەد حەسەن لە هەولێر داخرا؛ قایمقام خۆی لەگەڵ لیژنەکان بوو

964+

شۆڕش قادری

لە مانگی رەمەزاندا قایمقامی هەولێر لەگەڵ لیژنەکانی پشکنین و چاودێری بازاڕ دەگەڕێت و ئەمڕۆش گۆشتفرۆشییەکیان داخست، لەبەر ئەوەی زیاتر لە 40 کارتۆن گۆشتی خراپبووی هەبوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12.3.2025، بە سەرپەرشتی نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕ سەردانی چەند دوکان و شوێنی بازرگانیان کرد، بەمەبەستی رێگریكردن لە گرانفرۆشی و ساغکردنەوەی خۆراکی ماوه‌ بەسەرچوو و بێ کوالێتی.

بەپێی راگەیەنراوێکی قایمقامیەتی هەولێر، دوای بەدواداچوون و پشکنین لە چەند کۆگایەک، دەستیانگرتووە بەسەر زیاتر لە 40 کارتۆن گۆشتی خراپبوو و نەشیاو بۆ خواردن لە کۆگای گۆشتفرۆشێک بەناوی محەمەد حەسەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، گۆشتفرۆشییەکە داخراوە و خاوەنەکانیشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی کراونەتەوە.

لە هەولێر چێشتخانەیەک و کافتریایەک داخران

لە هەولێر چێشتخانەیەک و کافتریایەک داخران

مارکێتێک لە هەولێر داخرا و چەند دانەیەکی دیکەش هۆشداری...

مارکێتێک لە هەولێر داخرا و چەند دانەیەکی دیکەش هۆشدارییان پێدرا