لە سبەینێوە دابەش دەکرێت

لیستی موچەی مانگی دوو بڵاوکرایەوە

964+

توانا نەقی

خشتەی دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاو کرایەوە.

وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە 13.3.2025 بەخانەنشینی شارستانی دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی دوو دەکرێت و رۆژی سێشەممە 18.3.2025 کۆتایی بەدابەشکردنی موچە دێت.

بە پێی خشتەکەبێتلە ماوەی لە ماوەی شەش رۆژدا تەواوی موچە دابەش دەکرێت و رۆژی هەینی و شەممە پشووە و ماوچە دابەش ناکرێت.

هەر ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتئ هەرێم داوای لە وەزارەتەکان کردووە لیستیەکانیان ئامادە بکەن بۆ ئەوەی بە زوترین کات بینێرنە بەغدا بۆ موچەی مانگی سێ و پێش جەژن دابەش بکرێت.

لیستی موچەی مانگی دوو بڵاوکرایەوە